سه‌قز
سنه
مه‌ریوان
دادگای كۆماری ئیسلامی له شاری "مه‌هاباد "چیا عه‌بدولاخانی" خه‌ڵکی شاری سه‌قزبه تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له پارته‌کانی نه‌یاری ئێران، به سالێك به‌ند مه‌حكوم كرد.
له لایه‌کی دیکه‌وه "چیا عه‌بدولاخانی"، كه ئێستا له به‌ندیخانه‌ی شاری "مه‌هاباد" ده‌ست له لایه‌ن دادگای گشتی سه‌رده‌شته‌وه به تۆمه‌تی په‌رینه‌وه‌ی نایاسایی له سنور، ٤ مانگی به‌ندی بۆ براوه‌ته‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌وه دوێنێ هه‌ینی هێزه‌کانی ئینتزامی له سنه به شێوه‌یه‌کی چاوه‌روان نه‌کراو رژانه ناو زانکۆی ئازادی ئه‌و شاره. ئه‌م هێزانه به‌شێکی زۆر له بیناکانی ئه‌و زانکۆیانه‌یان خستبوه ژێر کۆنترۆڵ وچاوه‌دێری خۆیانه‌وه،هۆکاری ئه‌و کرده‌وه‌یه‌ی هێزه‌کانی ئێران نادیار بۆوه.
هه‌روه‌ها که‌سێک به‌ناوی ئاره‌ش که‌ریمی‌خه‌ڵکی مه‌ریوان که بۆ کرێکاری چوبوه قه‌سری شیرین به هۆی رووداوی شوێنی کار گیانی له ده‌ست داوه، ئاره‌ش 20 ساڵ ته‌مه‌نی بوه.


