تبليغاتX
ئاسۆی مافه‌کانی مرۆڤ - سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم داوای به‌سزا گه‌یاندنی تاوانبارانی رووداوه‌كه‌ی قامشلۆ ده‌كات
كۆمه‌ڵایه‌تی،رامیاری و مافه‌کانی مرۆڤ(اجتماعی، سیاسی و حقوق بشر)
 
Peyamner PNA – سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست "ئاژانسی په‌یامنێر" گه‌یشتووه‌، وێڕای ئیدانه‌كردنی په‌لاماردانی هاوڵاتیانی كورد له‌ شاری "قامشلۆ"ی رۆژهه‌ئاوای كوردستان، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكردۆته‌وه‌ كه‌ ناكرێت بێده‌نگ بین له‌به‌رامبه‌ر پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ و كوشتن له‌سه‌ر ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، هه‌ر له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا داوا له‌ سه‌رۆك كۆماری سوریا "به‌شار ئه‌سه‌د" كراوه‌ بۆ ده‌ستینشانكردن و به‌ سزاگه‌یاندنی تاوانباران لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌دا بكات. ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌یه‌:-

ئه‌و هه‌والانه‌ى كه‌ له‌ شارى قامشلوو گه‌یشتن ته‌ئكید له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ هێزه‌كانى ئه‌منى سوریا ته‌قه‌یان له‌ كۆمه‌لێك هاوولاتى كورد كردووه‌ ، كاتێك ئاهه‌نگیان به‌ بۆنه‌ى جه‌ژنى نه‌ورۆز ده‌گێرا ، له‌ ئه‌نجامى ئه‌و كرده‌وه‌یه‌دا سێ كه‌س شه‌هیدبوون و ژماره‌یه‌كى دیكه‌ش برینداربوون ئێمه‌ به‌ توندى ئیدانه‌ى ئه‌و تاوانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ ته‌قه‌ له‌ بێتاوانان بكرێت له‌ كاتى ئاهه‌نگ گێراندا ، تاكه‌ تاوانیان ئه‌وه‌بێت كه‌ گوزارشت له‌ هه‌ست و خۆشى خۆیان بۆ پێشوازیكردن له‌ سالى نوێى كوردى بكه‌ن ، به‌لام ناكرێت بێده‌نگ بین له‌ هه‌مبه‌ر ئه‌و كاره‌ دڕندانه‌یه‌ له‌ پێشلكردنى مافه‌كانى مرۆڤ و كوشتن له‌ سه‌ر ناسنامه‌ى نه‌ته‌واتیان ، ئێمه‌ داوا له‌ به‌رێز به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆك كۆمارى عه‌ره‌بى سورى ده‌كه‌ین كه‌ ته‌ده‌خول بكات بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م تاوانه‌ دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌ لێكۆلینه‌وه‌ش بۆ دیاریكردنى تاوانباران و سزادانیان ئه‌نجام بدرێت .

 

سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان

2008/03/21

+ نوشته شده در  شنبه سوم فروردین 1387ساعت 17:17  توسط دلێر |