![]() |
![]() |
|
| كۆمه‌ڵایه‌تی،رامیاری و مافه‌کانی مرۆڤ(اجتماعی، سیاسی و حقوق بشر) |
|
دبیرخانه سازمان دفاع از حقوق بشر کردستان
سکته محمد صدیق کبودوند در زندان صبح امروز" محمد صدیق کبودوند" رییس سازمان دفاع از حقوق بشر کردستان در اندرزگاه 8 زندان عمومی اوین دچار عارضه سکته خفیف شده است.بلافاصله پس از این سکته،وی تعادلش را از دست داده و بر زمین افتاده است.چند ساعت بعد وی به بهداری زندان اوین منتقل شده و پزشک بهداری "سکته خفیف" وی را تایید کرده و گفته که خون در اثر لختگی به مغز نرسیده است.هم اکنون وضعیت وی مناسب نیست و نگرانی جدی نسبت به وضعیت سلامتی رییس سازمان دفاع از حقوق بشر کردستان وجود دارد.وی از یکسال پیش در بازداشت بسر می برد و در انفرادی و زندان عمومی به بیماریهای ریوی،کلیوی و پوستی دچار شده است اما با این وجود مسئولان قضایی کماکان از آزادی این فعال حقوق بشر سر باز می زنند.در همین حال قرار است فردا سه شنبه،31 اردیبهشت، جلسه رسیدگی به اتهامات آقای کبودوند دریکی از شعبات دادگاه انقلاب تهران برگزار شود. دوشنبه 30 اردیبهشت 1387 سازمان دفاع از حقوق بشر کردستان |
|
+ نوشته شده در
سه شنبه سی و یکم اردیبهشت 1387ساعت 17:40 توسط دلێر |
|
|
نه‌زه‌ند به‌گیخانی- فه‌ڕه‌نسا تاوانه‌كانی نامووسپه‌رستی ره‌گیان له ناو بێده‌نگی و ترس و نه‌ێنی و شاراوه‌یدا داكوتاوه. ئامانجی گه‌وره‌ی خه‌باتی ژنانی چالاك و كارمه‌ند له رێكخراوه‌كانی ئافره‌تان له سه‌ره‌تای هه‌ڵمه‌تی هۆشیاركردنه‌وه‌دا، بریتی بوو له شكاندنی ئه‌و بێده‌نگیه و هۆشیاركردنه‌وه‌ی رای گشتی له سروشت و چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانانه به مه‌به‌ستی دابینكردنی دادوه‌ری و ئاراسته‌یه‌كی مرۆڤانه‌تر بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی كورد. به‌ڵام كاتێ بێده‌نگی ده‌شكێ و تاوانه‌كانی نامووسپه‌رستی له رۆژنامه و گۆڤاره‌كان قسه‌یان له‌سه‌ر ده‌كرێ، زۆرجار گوتاره‌كان بۆ پاكانه‌كردنی كوشتنه‌كه و شه‌رعیه‌تدان به بكوژ داده‌ڕێژرێن، نه‌ك بۆ هۆشیاركردنه‌وه و گوزاره‌كردن له پێشكه‌وتن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێزی چه‌وسێنه‌ره‌وه. نموونه‌یه‌كی ئه‌و سیاسه‌ته، ریپۆرتێكی تایبه‌ته به كوشتنی ژنه رۆژنامه‌نووس و شاعیر بێگه‌رد حوسێن كه به بێگه‌رد قه‌ڵاتیش ناسراوه و له رۆژی یه‌كشه‌م، 20 ی نیسانی 2008 له رۆژنامه‌ی هاوڵاتی بڵاكراوه‌ته‌وه. هاوڵاتی له ژێر ناونیشانی "هاوڵاتی ورد‌ه‌كاریی چۆنیه‌تی كوشتنی رۆژنامه‌نووس بێگه‌رد حسێن له‌سه‌ر زاری هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه بڵاوده‌كاته‌وه" پانتاییه‌كی خوڵقاندووه بۆ بكوژی بێگه‌رد كه هاوسه‌ره‌كه‌یه‌تی تا به‌وپه‌ڕی جوامێری و بێ خۆخستنه ژێر پرسیار و سه‌رزه‌نشتی خود رووداوه‌كه به پێی بینینی تاكڕه‌وانه‌ی خۆی بگێڕێته‌وه. ئه‌گه‌ر ریپۆرته‌كه‌ی هاوڵاتی له رووی رۆژنامه‌وانییه‌وه ناته‌واو بێت، ئه‌وه له رووی یاسایی و ئه‌خلاقیشه‌وه هه‌ڵه‌ئامێزه. ته‌غتیه‌كردنی تاوان به گشتی و تاوانه‌كانی نامووسپه‌رستی به تایبه‌تی پێویستیان به پسپۆڕی و تێگه‌ییشتنی تایبه‌ت هه‌یه كه به داخه‌وه له مه‌یانی رۆژنامه‌نووسانی كورد زۆر كه‌مه. لێره‌دا گوتاری میدیا له جیاتی هۆشیاركردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر و هه‌وڵدان بۆ داڕشتنی تێگه‌ییشتنێكی نوێ و دادوه‌رانه له‌مه‌ڕ تاوانه‌كانی نامووسپه‌رستی، ده‌بنه پلارفۆرم بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی عه‌قلیه‌تی پاتریاركی و ره‌وایی دان به تاوانبار و پاكانه‌كردن بۆ كرده‌ی كوشتنه‌كه. له‌مه‌وه، میدیا خۆی وه‌كو فه‌رمانڕه‌وا و دادوه‌ر ده‌بینێ و به بێ لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد و مه‌یدانی و پێش دادگا حوكم به‌سه‌ر رووداوه‌كان ده‌دات. ئه‌مه‌ش له لایه‌ك واتای بێئه‌زموونی و كه‌موكوڕیی میدیای كوردی ده‌گه‌یه‌نێ كه دووره له پرنسیپه‌كانی راگه‌یاندن. له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئه‌وه ده‌رده‌خات كه‌ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی كوردی خاوه‌نی سیاسه‌تی ته‌حریری دیاریكراوی خۆیان نین كه پێویسته له‌سه‌ر بنچینه‌ی مافی مرۆڤ و رێزگرتن له یاسا دابڕژرێن. له ئه‌نجامی بێئه‌زموونی و نه‌بوونی سیاسه‌تی ته‌حریر و به‌ربه‌ره‌كانێی ئاست نزمی نێوان ده‌زگا و كه‌سایه‌تی پشت رۆژنامه‌كان، هه‌روه‌ها له غیابی یاسایه‌كی رۆژنامه‌وانیی پابه‌ند به پرنسیپه‌كانی مافی مرۆڤ و ئازادی راده‌ربڕین له كوردستان، هه‌ڵه‌ی گه‌وره له بواری راگه‌یاندن رووده‌دات. ئه‌و ریپۆرته‌ی هاوڵاتی له سه‌ر كوشتنی نامووسپه‌رستانه‌ی بێگه‌رد حوسێن له لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه یه‌كێكه له‌و هه‌ڵه گه‌ورانه. دیاره تاوانه‌كانی نامووسپه‌رستی له عه‌قلیه‌تی گشتیی ترادیسیۆنالیی كوردیدا ره‌وایه‌تیان پێدراوه به جۆرێك كه‌بكوژی ژن به‌تاوانبار دانانرێت، به‌ڵكو به بیانووی داكۆكیكردن له شه‌ڕه‌فی پیاو و خێزان و گروپ، بكوژانی ژن به بیانووی شه‌ڕه‌فه‌وه بۆ ئاستی غه‌درلێكراو و شوێنی به‌زه‌یی و ته‌نانه‌ت پاڵه‌وانیش به‌رزده‌كرێنه‌وه. تاوانبار له‌م روانگه گشتییه‌ی كۆمه‌ڵگه‌دا ژنه‌كه‌یه كه گوایه به چۆنیه‌تی ره‌فتار و كرده‌وه‌كانی، بكوژ ناچار ده‌كا هه‌ڵسێ به تاوانه‌كه. "محه‌ممه‌د مسته‌فا" ی هاوسه‌ری بێگه‌رد له ریپۆرته‌كه‌ی هاوڵاتی دا ده‌یه‌وێ به رای گشتی بڵێ كه ئه‌و تاوانبار نیه، چونكه هه‌ڵساوه به پاككردنه‌وه‌ی شه‌ڕه‌فی خۆی و خێزانه‌كه‌ی. به بێ دانانی هیچ ئیعتیبارێك بۆ خودی بێگه‌رد و مافه‌كانی له جیابوونه‌وه و دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دیكه، ئه‌و به‌خوێنه‌ر ده‌ڵێ بێگه‌رد بێنامووس بوو، چونكه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دیكه‌دا هه‌بوو و بۆیه شایانی كوشتن بوو. هاوڵاتی ش بۆته نێوه‌ند له نێوان بكوژ و خوێنه‌ر: هاوڵاتی به بێ هیچ هه‌وڵێك بۆ به‌ڕێژه‌ییكردنی گوتاری ناوبراو، یا به بێ دواندنی كه‌سێكی نزیكی بێگه‌رد یا داكۆكیكارێكی مافه‌كانی ژن كه رووانینێكی جیا له لای خوێنه‌ر دروست بكات، ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه بكوژ به ره‌وای ده‌زانێ بۆ رای گشتی ده‌گوازێته‌وه. لێره‌دا هاوڵاتی باوه‌ڕه پاتریاركییه‌كان به‌ره‌ه‌م دێنێته‌وه و بره‌و به ئایدیۆلۆژیای شه‌ڕه‌ف و نامووس و تۆڵه ده‌دات؛ ئه‌م ریپۆرته له ئازادی ژن ده‌دات و ده‌نگی قوربانیه‌كان، هی خێزانی بێگه‌رد، سه‌ركوت ده‌كات. له‌م بۆچوونه‌وه، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ریپۆرته‌كه، ده‌بێ خێزانی بێگه‌رد هه‌ست به شه‌رمه‌زاریی و ئابڕووچوون بكه‌ن و ده‌ستخۆشی له بكوژ بكه‌ن كه به خوێنی كچه‌كه‌یان شه‌ڕه‌فی پاككردوونه‌ته‌وه. به‌كورتی ئامانجی پێشێڵكارانی مافی ژن و بكوژانی ئافره‌ت به بیانووی نامووسپه‌رستیه‌وه له‌دوای ریپۆرتی له‌مجۆره تا رادده‌یه‌ك دێته‌دی؛ چونكه ریپۆرتی له‌مجۆره ده‌سه‌ڵات ده‌به‌خشێ به تاوانباران و سه‌رجه‌م هێزه چه‌وسێنه‌ره‌وه‌كانی كۆمه‌ڵگه. جه‌ماوه‌ری سه‌ر به عه‌قلیه‌تی پاتریاركی و پابه‌ند به ئایدیۆلۆژیای شه‌ڕه‌ف و تۆڵه لێره‌دا له به‌رامبه‌ر داكۆكیكارانی مافی مرۆڤ و چه‌وساوه‌كان خۆی به‌هێزتر ده‌بینێت. ئه‌مانه هه‌مووی له جیاتی رۆشنكردنه‌وه‌ی بیری خه‌ڵك و هاندانی كۆمه‌ڵگه بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی مرۆڤانه‌تر، چه‌قبه‌ستوومان ده‌كه‌ن. بێده‌نگی به واتا ترادیسیۆنالیه‌كه‌ی واتای سانسۆر و ترس ده‌گه‌یه‌نێ و هاتنه‌گۆش واتای پێگه‌ییشتن و گه‌شه‌سه‌ندن. به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له حه‌ساس و ئاڵۆزه‌كانی وه‌كو كوشتنی نامووسپه‌رستی، پێویسته رۆشنبیری كورد پێش هاتنه‌گۆ بپرسێ: كه‌ی و له كوێدا و چۆن پێویسته بێینه گۆ؟ كه‌ی و له كوێدا وتن ده‌بێته چه‌كێك دژی هێزه چه‌وسێنه‌ره‌وه‌كان، ده‌بێته مایه‌ی گه‌شه‌سه‌ندن و زیادكردنی توانای مرۆڤ بۆ تێگه‌ییشتن و دابینكردنی ئاراسته‌یه‌كی مرۆڤانه‌تر بۆ كۆمه‌ڵگه؟ ئه‌ی كه‌ی و له كوێدا ده‌بێته هۆكارێك بۆ به‌هێزكردنی سیاسه‌تی چه‌وسانه و توندوتیژی و كوشتن؟ هه‌موو بێده‌نگییه‌ك واتای سانسۆر و توندوتیژی ناگه‌یه‌نێ و هێزی داپڵۆسێنه‌ری له‌پشته‌وه نیه، به‌هه‌مان شێوه‌ش هه‌موو وتنێكیش نابێته گوزاره‌كردن له پێشكه‌وتن، نابێته داكۆكیكردن له ماف و رۆشنكردنه‌وه‌ی بیری مرۆڤ و زیادكردنی تێگه‌ییشتنی بۆ دیارده‌كانی ده‌وروبه‌ر. |
|
+ نوشته شده در
سه شنبه بیست و چهارم اردیبهشت 1387ساعت 22:19 توسط دلێر |
|
|
بارودۆخی ٢ چالاکوانی بزوتنه‌وه‌ی ژنان له به‌ندیخانه‌ی شاری سنه
2008 05 11 - 11:01 "هانا عه‌بدی" چالاکوانی بزوتنه‌وه‌ی ژنان كه له به‌ندیخانه‌ی شاری سنه ده‌ست به‌سه‌ره، له ماوه‌ی رۆژانی رابردو دا، دادگایی كراوه و به هه‌ڵسوران و پیلان دارشتن بۆ به‌رێوه بردنی تاوان، تۆمه‌تبار کراوه.
له‌و كۆبونه‌وه‌ی دادگا دا، "هانا عه‌بدی" به‌رگری له خۆی كردوه به‌ڵام تا ئیستا حوکمی بۆ ده‌رنه‌جووه. "روناك سه‌فازاده"ش كه هاورێ له‌گه‌ل "هانا عه‌بدی" زیاتر له ٧ مانگه ده‌ست به سه‌ره هه‌روا له به‌ندیخانه‌ی شاری سنه دا راگێراوه. |
|
+ نوشته شده در
سه شنبه بیست و چهارم اردیبهشت 1387ساعت 22:19 توسط دلێر |
|
|
2008 05 11 - 11:10 سه‌قز سنه مه‌ریوان دادگای كۆماری ئیسلامی له شاری "مه‌هاباد "چیا عه‌بدولاخانی" خه‌ڵکی شاری سه‌قزبه تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له پارته‌کانی نه‌یاری ئێران، به سالێك به‌ند مه‌حكوم كرد. له لایه‌کی دیکه‌وه "چیا عه‌بدولاخانی"، كه ئێستا له به‌ندیخانه‌ی شاری "مه‌هاباد" ده‌ست له لایه‌ن دادگای گشتی سه‌رده‌شته‌وه به تۆمه‌تی په‌رینه‌وه‌ی نایاسایی له سنور، ٤ مانگی به‌ندی بۆ براوه‌ته‌وه. له لایه‌کی دیکه‌وه دوێنێ هه‌ینی هێزه‌کانی ئینتزامی له سنه به شێوه‌یه‌کی چاوه‌روان نه‌کراو رژانه ناو زانکۆی ئازادی ئه‌و شاره. ئه‌م هێزانه به‌شێکی زۆر له بیناکانی ئه‌و زانکۆیانه‌یان خستبوه ژێر کۆنترۆڵ وچاوه‌دێری خۆیانه‌وه،هۆکاری ئه‌و کرده‌وه‌یه‌ی هێزه‌کانی ئێران نادیار بۆوه. هه‌روه‌ها که‌سێک به‌ناوی ئاره‌ش که‌ریمی‌خه‌ڵکی مه‌ریوان که بۆ کرێکاری چوبوه قه‌سری شیرین به هۆی رووداوی شوێنی کار گیانی له ده‌ست داوه، ئاره‌ش 20 ساڵ ته‌مه‌نی بوه. |
|
+ نوشته شده در
سه شنبه بیست و چهارم اردیبهشت 1387ساعت 22:16 توسط دلێر |
|
|
صفحه نخست پست الکترونیک آرشیو وبلاگ عناوین مطالب وبلاگ |
| درباره وبلاگ |
|
| نوشته های پیشین |
|
مهر 1388 خرداد 1387 اردیبهشت 1387 فروردین 1387 اسفند 1386 دی 1386 آذر 1386 مهر 1386 شهریور 1386 تیر 1386 شهریور 1385 آذر 1384 آبان 1384 شهریور 1384 مرداد 1384 |
| پیوندها |
|
روشنگر افق برابری |
|
RSS
|