![]() |
![]() |
|
| كۆمه‌ڵایه‌تی،رامیاری و مافه‌کانی مرۆڤ(اجتماعی، سیاسی و حقوق بشر) |
|
بێگومان مافه‌كانی مرۆڤ ڕه‌هه‌ندێكی هیومانیتاریانهی مه‌زنی تێدایه، ڕه‌هه‌ندێ پێ له‌سه‌رچه‌ندین خاڵێكی گرنگ داده‌گرێت وه‌ك مافی ژیان و ئازادی و سیاسی و نیشته‌جێبوون و زمان....، به‌ڵام ئه‌م مافانه دوو خاڵی گرنگ وه‌ك ده‌رئه‌نجامێكی گشتی ده‌دان به ده‌سته‌وه: یه‌كه‌م: مافه‌كانی مرۆڤ ئه‌و مافانه‌ن كه مرۆڤ به مافی سروشتی و جێگری خۆی ده‌زانێت، مافێكن له سه‌رزه‌مین بۆیان ده‌گه‌رێین و كه‌م تا زۆر هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌و تێگه‌یشتنانه‌وه نییه كه سه‌رچاوه و لێكدانه‌وه‌كانی له په‌یامه ئیلاهی و ئاینیه‌كاندا یهكاڵاكادهكهنهوه. دووه‌م: مافه‌كانی مرۆڤ ئه‌و مافانه‌ن كه ڕه‌هه‌ندێكی كۆسمۆپۆلیتیكی هه‌یه و تاكه بنه‌مایه‌ك بۆ شیكاركردن و مامه‌ڵه‌كردن و لێكدانه‌وه‌ی تێرمه‌كانی ئه‌قڵه، واته دارشته و سه‌رچاوه‌گری تێزه ئه‌قڵانییه‌كانی مرۆڤ خۆیه‌تی. مرۆڤ له چه‌ندین خاسیه‌ت و به‌ها و توانادا خاڵی هاوبه‌ش و چونیهكیان هه‌یه، مافه‌كانی مرۆڤ له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه دامه‌زراوه، مرۆڤ ئاده‌می سه‌رنشینی زه‌وییه و كۆمه‌ڵگایش ناوه‌ند و شوێنگه‌ی چالاكییه مرۆییه‌كانه، به‌م مانایه بۆ تێگه‌یشتن له مافی مرۆڤ ده‌بێت له سروشتی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگا تێبگه‌ین، لیو شتراوس له كتێبی"تأریخ الفلسفه السیاسیه" له به‌رگی یه‌كه‌مدا ده‌نوسێت" كه‌س ناتوانێت له سروشتی مرۆڤ تێبگات ئه‌گه‌ر له سروشتی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی تێنه‌گات" تێگه‌یشتن له سروشتی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگا تێگه‌یشتنه له‌و ئه‌رك و ماف و كارانه‌ی مرۆڤ به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵگا هه‌یه‌تی و كۆمه‌ڵگاش به‌رامبه‌ر مرۆڤ هه‌یه‌تی، ئه‌وه‌نده‌ی مافه‌كانی مرۆڤ پارێزگاری له مافی تاكه كه‌س ده‌كات ئه‌وه‌نده‌ش، كۆمه‌ڵگا و ده‌سه‌ڵات به‌رپرسیار ده‌كات به‌رامبه‌ر پارێزگاریكردن له‌و مافانه. به‌شێكی گه‌وره‌ی مافه‌كانی مرۆڤ ڕه‌هه‌ندێكی فه‌لسه‌فی گه‌وره‌ى تێدایه كه باس له دادوه‌ری ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی مافه‌كان بریتی بن له مافى مرۆڤدۆستان پێویسته به‌قوڵی به‌نێو فه‌لسه‌فه‌ی دادوه‌ریدا شۆربێته‌وه. به‌مه‌ش كاتێك له هه‌ر وڵاتێكی جیهاندا مافه‌كانی مرۆڤ ده‌بێته مه‌سه‌له‌یه‌كی پراكتیكی كه تێدا دادوه‌ری چ وه‌ك ده‌سه‌ڵات و چ وه‌ك په‌یمانێكی گروپ و تاكه كه‌سه‌كان پارێزراو بێت، مافه‌كانی مرۆڤ تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر له ده‌ستوری زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وروپا و وڵاته‌یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا وه‌ك جۆره په‌یمانێكی ئیلزامی جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام له رۆژهه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاته عه‌سكه‌ریه‌كان مافه‌كانی مۆرڤ نه‌ك نه‌بوه‌ته په‌یمانێكی ده‌ستوری ملتزم به‌ڵكو هیچ به‌ندێكی ئاوری لێنادرێته‌وه، رێكخراوی ئاسیان كه پێك دێت له ده ده‌وڵه‌ت" مالیزیا و فلبین و ئندونیسیا وبرونای وتایلند وسنغافوره ومیانمار وفیتنام ولاوس وكمبودیا " كه پێشتر 40 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دامه‌زرا، كه بریتیه له پێكهاته‌یه‌كی سیاسی هه‌مه‌چه‌شن له‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه تازه به‌ره‌و دیموكراسی هه‌نگاوده‌نێن، له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی كۆمۆنیستی و دیكتاتۆریشی تێدایه، له دواهه‌مین كۆبونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م رێكخراوه، نه‌یانتوانی كۆمیته‌یه‌كی تایبه‌ت به مافه‌كانی مرۆڤ دابمه‌زرێنن، له‌به‌رئه‌وه‌ی چه‌ندین ئه‌ندام له‌و رێكخراوه ناڕه‌زایی نیشاندا به‌رامبه‌ر دامه‌زراندنی كۆمیته‌یه‌كی له‌و چه‌شنه‌ی له ده‌وڵه‌تانی یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌یه، به‌دیاریكراوی میانمار ناڕه‌زایی نیشاندا به‌رامبه‌ر دامه‌زراندنی ئه‌و كۆمیته‌یه‌ی، كه تایبه‌ت بێت به پارێزگاریكردن له مافه‌كانی مرۆڤ، بورما كه پایته‌ختی میانماره له ساڵی 1960 ده‌سه‌ڵاتێكی عهسكهرتاریانه فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ده‌كات، ته‌نانه‌ت له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 1990دا حزبه‌كه‌ی ئۆنغ سان سو زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێنا به‌ڵام ده‌سه‌ڵاته عهسكهرتایهتهكه نه‌یهێشت ئه‌و حزبه بێته‌سه‌ر حوكم. ئه‌م بارودۆخه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ زۆرێك له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستی گرتۆته‌وه، سه‌رچاوه‌ی ئه‌م نه‌هامه‌تیه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ له رۆژهه‌ڵات بۆ چه‌ند خاڵێكی سه‌ره‌كی ده‌گه‌رێته‌وه:
چه‌ندین خاڵی تر هه‌یه واده‌كات دیموكراسی و به‌نده‌كانی مافی مرۆڤ نه‌بێته روكنێكی سه‌ره‌كی ده‌ستور و ده‌سه‌ڵات و په‌یماننامه‌ی سیاسی و زینده‌گی له‌م وڵاتانه له‌وانه: كێشه‌ی توندڕه‌وی و تیرۆر و چه‌وساندنه‌وه‌ی چه‌ندین نه‌ته‌وه و گروپ و تایفه ئه‌م خاڵانه خاڵی جه‌وهه‌رین له كێشه‌ی مافه‌كانی مرۆڤدا ،دروست ئه‌سته‌مه ریشه‌كانی كێشه‌ی مافی مرۆڤ بدۆزینه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستكاری ئه‌و كێشانه نه‌كه‌ین كه ڕه‌گ و ریشه‌یه‌كی دورودرێژی میژوویان هه‌یه. له‌كوردستاندا مافی مرۆڤ بوه‌ته كێشه، كێشه‌یه‌ك لایه‌ك ده‌سه‌ڵاتی كوردی ده‌یه‌وێت پراكتیزه‌ی بكات له پنته جیاوازه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یدا، به‌مه‌ش رووبه‌روی ده‌سه‌ڵاتگه‌ری ناوچه‌كه و دراوسێكانی ده‌بێته‌وه، له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌م پراكتیزه‌كردنه كهموكورت ده‌هێنێت به‌هۆی:
|
|
+ نوشته شده در
یکشنبه سی ام دی 1386ساعت 22:19 توسط دلێر |
|
|
صفحه نخست پست الکترونیک آرشیو وبلاگ عناوین مطالب وبلاگ |
| درباره وبلاگ |
|
| نوشته های پیشین |
|
آبان 1388 مهر 1388 خرداد 1387 اردیبهشت 1387 فروردین 1387 اسفند 1386 دی 1386 آذر 1386 مهر 1386 شهریور 1386 تیر 1386 شهریور 1385 آذر 1384 آبان 1384 شهریور 1384 مرداد 1384 |
| پیوندها |
|
روشنگر افق برابری |
|
RSS
|