کوژرانی خوێندكارێكی کورد له مه‌هاباد به ده‌ستی چه‌کداره‌کانی حکوومه‌تی ئێران
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان
خوێندكاران:
رۆژی یه‌کشه‌ممه 20ی نوامبر، لاوێکی 27 ساڵه به نێوی شێرکۆ ئه‌مینی له شاری مه‌هاباد له به ده‌ستی پڕ له تاوانی هێزه‌کانی حکوومه‌تی ئێران کوژرا.
به پێی ئاگاداری خه‌لکی دانیشتووی ده‌وروبه‌ری مه‌یدانی شۆڕش، به تایبه‌ت ژنان ؛ به ئیعتراز به کرداری سووک و نائینسانیی هێزه‌کانی حکوومه‌ت له‌م شوێنه ، له نیزیک مۆڵگه‌ی ئه‌م هێزانه کۆده‌بنه‌وه. پاشان هێزه‌کانی حکوومه‌ت به بێ گوؤدان به ئیعترازی ئه‌م خه‌ڵکه، ده‌که‌ونه بێ ئێحترامی کردن پێیان . یه‌کێک له ئاماده‌بوان به ناوی شێرکۆ ئه‌مینی ، به‌مه‌به‌ستی هێوه‌ر کردنه‌وه‌ی وه‌زعه‌که ده‌چێته پێش . به‌ڵام چه‌کداره‌کانی حکوومه‌تی ئێران وێڕای بێ ئیحترامی به پاڵه‌په‌ستۆ فره‌ی ده‌ده‌نه دواوه . کاتێک شێرکۆ به‌م کرداره‌ی چه‌کداره‌کانی حکوومه‌ت ئیعتراز ده‌کات ، یه‌کێکیان که گروبانێکی هێزی ئینتیزامی ده‌بێت، به قونداخی تفه‌نگ به‌رده‌بێته‌گیانی شێرکۆ . ئه‌ویش بۆ پاریزگاری له‌خۆی به چه‌قۆ په‌لاماری ده‌دات که ده‌بێته هۆی بریندار بوونی . باقی چه‌کداره‌کان به‌بێ هیچ سڵه‌مینه‌وه‌یه‌ک ده‌سرێژ ده‌که‌نه سه‌ر شێرکۆ و ده‌یکوژن .
ئه‌م کرداره وه‌حشیانه ده‌بێته هۆی تووڕه‌یی خه‌ڵک و په‌لاماری پاسگای چه‌کداره‌کان ده‌ده‌ن .
به گوێره‌ی هه‌واڵه‌کان خه‌ڵکێکی زۆر له ده‌وروبه‌ری رووداوه‌که کۆبوونه‌ته‌وه و شار هه‌لومه‌رجێکی نائاسایی به‌خۆ گرتووه. له ناو گه‌ڕه‌که‌کاندا ، لاوان له ده‌سته‌کانی چه‌ند که‌سیدا کۆ ده‌بنه‌وه و دژی حکوومه‌ت ده‌وشم ده‌ده‌ن .خه‌ڵک به تایبه‌ت لاوان له چاوه‌روانیدان و حکوومه‌ت هێزێکی زۆری رژاندوه‌ته نێو خیابانه‌کان و سه‌ر کووچه‌و کۆڵانه‌کانی گرتووه. یه‌كیه‌تی خوێندكارانی سۆسیالیستی كوردستان وێرای شه‌رمه‌جار كردنی ئه‌م تاوانه دژه مرۆڤانه خوازیاری به ها نا هاتنی سه‌رجه‌م بزووتنه‌و‌ه‌ی خوێند كاری و لایه‌نگرانی مافی مرۆڤه له هه‌موو وڵات دا.
یه‌كیه‌تی خوێندكارانی سۆسیالیستی كوردستانی ئێران
(ی.خ.س.ك.ا)
1/9/84